سیاسەتمەتدار و چاودێرێکی سیاسی دیاری کورد و عێراق، سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان تورکیا کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو بەڕێوەبچێت دەڵێت" بژاردەکانی کورد لە نێوان خراپ و خراپتر دایە"، هەروەها و پێشبینیش دەکات بە دووبارە هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان فشارەکان لەسەر کورد زیاتر دەبن.
مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری سەربەخۆی کورد و ئەندامی خولی پێشووتری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا بە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" کوردەکان دوو بژارده‌یان هه‌یه، به‌ڕاستی هیچیان زۆر باش نین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌ماشایان بكه‌ین مه‌سه‌له‌ی كه‌مال ئۆغڵۆ و ئه‌وانی تر چاكتره له ئه‌ردۆغان یان بڵێین ئه‌ردۆغان له‌وان خراپتره، له‌به‌رئه‌وه به‌وشێوه‌یه بڕیاریانداوه، چونكه ئه‌گه‌ر هەده‌پە به ته‌نها خۆی كاندید بكات ده‌رناچێت".
ئەو لەوبڕوایەدایە شتێکی باش نابێت ئەگەر ئەدۆغان هەڵبژێردرێتەوە" چونكه ئه‌ردۆغان چه‌ندین ساڵه حوكم ده‌كات سیاسه‌تی هه‌ر خراپ بووه و شه‌ڕخواز بووه پشتگیری له‌وه كردووه كه كێشه‌ی كورد به‌شه‌ڕ چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌ركه‌سێكیش به‌رگری كردبێت له كورد به تیرۆریستی داناوه، سیاسه‌تی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی به‌كارهێناوه به‌رامبەر بە كورد له‌م دیو سنور و له‌و دیو سنور".
دەشڵێت" كه‌مال ئۆغڵۆ و ئه‌وان ده‌ڵێن شه‌ڕ ناكه‌ین، به‌ڵكو له په‌رله‌مان كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، هه‌ر ئه‌م قسه‌یه خۆی گۆڕینێكه له سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان كه كورد هه‌مووی به تیرۆریست ده‌زانێت و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر شه‌ڕكردن و له هیچ كه‌س ڕازی نییه، نه له سه‌رۆک شاره‌وانییه‌كان و نه له په‌رله‌مانتاره كورده‌كان كه هه‌موویان به یاسای توركیا هه‌ڵبژێردراون ڕازی نییه لێیان و په‌یوه‌ندی خراپه له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا و له‌گه‌ڵ باشور شه‌ڕ ده‌كات، واته ئه‌م سیاسه‌ته زیانی زۆری بۆ كورد و بۆ توركیاش هه‌بووه".
مەحمود عوسمان هەڵبژاردنەکانی ١٤ی مانگی تورکیای بە گرنگ پێناسەکرد و هۆشداری دا لەوەی بەردەوامی دەسەڵاتی حزبەکەی ئەردۆغان لە بەرژەوەندی كورد نییه، وەک دەڵێت" چونكه سیاسه‌تیان خراپ بووه و هه‌میشه شه‌ڕخواز بوون به كورد و ڕه‌گه‌زپه‌رست بوون".
بە بڕوای مەحمود عوسمان، سەرکەوتنی کڵیچدارئۆغلو لە هەمانکاتدا ئەگەری ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش کە یەکێکە لە ڕێبەرە سیاسیە زیندانیکراوەکانی کوردی تورکیا زیاتر دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌ردۆغان دۆستی هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان هه‌یه له مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و بازرگانی و زۆر شت‌دا له‌به‌رئه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كان حسابی بۆ كراوه.
بە بڕوای مەحمود عوسمان لە ئەگەری سەرکەوتنی کەمال کڵیچدار ئۆغلۆ دوورنیە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە کوردستانی عێراق و سوریا بوەستن.
وتیشی" دەرچوونی کاندیدەکەی ئۆپۆزسیۆن بە مانای چارەسەری کێشەکانی کورد نایەت، چونکە ئه‌وه‌ی له بانگه‌شه‌دا ده‌وترێت مه‌رج نییه هه‌مووی واده‌ربچێت".