پلانێکی مەترسیداری ئەنچلۆتی بۆ یاری گەڕانەوە دژی مانچستەرسیتی ئاشکرا دەبێت

بۆ یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، پلانێکی مەترسیداری ئەنچیلۆتی ئاشکرا دەبێت و ئەو راهێنەرە نایەوێت  بە هەمان پێکهاتەی یاری چوون یاری بکات.

بەپێی زانیاری رادیۆی مارکا، پلانی کارلۆ ئەنچیلۆتی بەرامبەر مان سیتی هەفتەی داهاتوو، بەپێی سەرچاوەیەکی نزیک لە ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید، ڕۆدریگۆ لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت، ئێدواردۆ کاماڤینگا لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکات و هێڵی ناوەند بەپلانی 4-4-2یاری دەکات.

پلانی ئەنچیلۆتی ئەوەیە  لە ماوەی یارییەکەدا زیاتر بەرگری بکات و کاتەکەی بەسەر ببات.

یاری چون لە یاریگای بێرنابیۆ 1-1تەواو بوو، چوارشەممەی داهاتوو هەردوو یانە لە یاریگای ئیتحاد لە شاری مانچستەر رووبەڕووی یەکدەبنەوە.


AM:11:36:11/05/2023