بەهۆی ڕوداوێكی هاتووچۆوە، شۆفێری ماتۆرسكیلێك گیانی لەدەستدا


لە ناوچەی گەرمیان، بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە لەنێوان ماتۆڕسكیل و ئوتومبیلێك، شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە گیانی لەدەستدا.

عەقیدی مافپەروەر، عەلی جەمال قەدوری، لەڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای كەلار- ناحیەی ڕزگاری  ڕوداوێكی هاتووچۆ لەنێوان ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبێلێك لەجۆری لاریندۆ ڕویدا لەئەنجامدا شۆفێری ماتۆرسكیلەكە بەناوی (هەمزە شوكر بابل) تەمەن 25 ساڵ دانیشتووی ناحیەی ڕزگاری گیانی لەدەستدا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، لەئێستادا بەمەبەستی توێكاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار كراوەو شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24 هاتووچۆ بەندكراوە.



PM:09:05:12/05/2023