لە سنووری پارێزگای کەرکوک بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆکێکی دەستییەوە دوو ژن بریندار بوون

لە گوندێکی سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیر بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆکێکی دەستییەوە دوو ژن بریندار بوون. 

بەپێی زانیارییەکان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە گوندی کەوەڵەی سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیری پارێزگای کەرکوک نارنجۆکێکی دەستی بە دوو ژندا تەقییەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە دەرئەنجامی ڕووداوەکە هەردوو ژنەکە برینداربوون کە هۆکاری ڕووداوەکەش بۆ کێشەیەکی دوژمنداری دەگەڕێتەوە. 


PM:12:15:13/05/2023