گواردیۆلا:یاری گەڕانەوە دژی ریاڵ مەدرید ئاسانە

لە نوێترین لێدوانیدا گواردیۆلا باس لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگ دەکات بەرامبەر بە ریاڵ مەدرید و بە ئاسانتری ناودەبات.

گواردیۆلا دەڵێت :" ڕیاڵ مەدرید یانەیەکی پلە یەک و بەرگریکاری باش و هێڵی ناوەڕاستی باش و هێرشبەری باشی هەیە و جارێکی تر (یاریی گەڕانەوە) کەمێک ئاسانتر دەبێت بۆ ئێمە لە یاری چوون".

دواتر دەڵێت :"پیرۆزبایی لە ڕودیگەر دەکەین بۆ راگرتنی  هالاند ناتوانین ئەوە لەبیر بکەین  کە هالاند لە تەمەنی 22 ساڵیدایە، ئەمە یەکەمجارە لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ یاری بکات، بۆ یەکەمجارە دەچێتە بێرنابیۆ، یەکێکە لە گەورەترین یاریگاکان".


PM:01:13:14/05/2023