چوار پەرلەمانتاری دیكەش دەستیان لەكاركێشایەوە


چوار ئەندامی تری پەرلەمانی كوردستان (ئاشنا عەبدوڵا، دابان محەمەد، شیرین ئەمین، دیاری ئەنوەر) كە پێشتر سێیان لە فراكسیۆنی گۆڕان بوون دەستیان لەكاركێشایەوە.
 
بە پێی زانیارییەكان لەم رۆژانەدا (دابان محەمەد و دیاری ئەنوەر و ئاشنا عەبدوڵا) دەستلەكاركێشانەوەیان ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كردووەو بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتووش شیرین ئەمین، دەستلەكاركێشانەوە پێشكەشی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بكات. 

هەر بەپێی زانیارییەكان ئەم چوار پەرلەمانتارە بەهۆی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان  لە 6/11/2022 لە پەرلەمانی كوردستان كشانەوەو بایكۆتی پەرلەمان و كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستانیان كرد. 

لە دوای درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستانەوە فراكسیۆنەكانی (كۆمەڵ، نەوەی نوێ، یەكگرتوو، چوار پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان، پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ) لە پەرلەمانی كوردستان كشانەوەو بایكۆتی پەرلەمان و دانیشتنەكانیان كرد، تا ئێستاش 18 پەرلەمانتاریان دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشكردووە.



PM:08:39:16/05/2023