سەرۆكی پەرلەمان داوایەك ئاڕاستەی هێزە سیاسییەكان دەكات


رێواس فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، هیچ شتێك لە بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان گەورەتر نییە و دەبێت هەمووان هەوڵ بدەن هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

رێواز فایەق، ئەمڕۆ پێش دەستپێكردنی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، هیوادارن ئەم چەند ماددە كەمەی یاسای هەڵبژاردن ماوە لەسەری رێك بكەون، دەبێت هەموو لایەنەكان هەوڵ بدەین هەڵبژاردن لە كات و وادەی دیاریكراویدا ئەنجام بدرێت، چونكە هیچ شتێك لەبەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان گەورەتر نییە.

ناوبراو روونیكردەوە، دەبێت هەموو هێزە سیاسییەكان ئامادەبن، هەندێك سازش لە دواكارییەكانی خۆیان بكەن، بۆئەوەی لە خاڵێكدا بگەن بە یەك.





AM:11:26:17/05/2023