دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، "ئەو كەسەی دەستڕێژی گوللـەی لە ئەندامانی خێزانەكەی كرد و هاوسەرەكەی و دوو كچی و دراوسێكەشیانی كوشت، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركرا" .
دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، " ئەمڕۆ كاتژمێر١٠:٣٠ خولەكی پێشنیوەڕۆ لەگەڕەكی ئازادی لە كۆیە تۆمەتبار (ڕزگار قادر ڕەسوڵ) كە پیشەی پێشمەرگەی خانەنشینە لە ئەنجامی دروستبونی دەمەقاڵێ هەستاوە بەكوشتنی هەریەك لە هاوسەری و دو كچی و كوڕێكی بریندار كردوە، هەروەها دوكاندارێكی دراوسێی كوشتوە".
ئاماژەی بەوەشكردوە، "بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراوە".
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایش:
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بکوژی خێزانەکەی کۆیە دەستگیردەکات
ئەو کەسەی تەقەی لە خێزانەکەی خۆی کرد لە لایەن هێزەکانی ئاسایش و ئۆپراسیۆنەکانەوە دەستگیرکرا .
ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ لەگەڕەکی ئازادی لە کۆیە تۆمەتبار ( ڕزگار قادر ڕەسوڵ ) کە پیشەی پێشمەرگەی خانەنشینە لە ئەنجامی دروستبونی دەمەقاڵێ هەستاوە بەکوشتنی هەریەک لە هاوسەری و دوو کچی و کوڕێکی بریندار دەکات ، هەروەها دوکاندارێکی دراوسێی دەکوژێت.
بە فەرمانی بەڕێز دادوەر بە ماددەی ( ٤٠٦ ) لە یاسای سزادانی عێراقی لەکاتی ڕوبەڕووبونەوە لەگەڵ هێزەکانمان لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە