پلاسخارت: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان زۆر دواكەوتووە و دەبێت زوو بكرێت


نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان زۆر دواكەوتووە و داوا دەكات لایەنە سیاسییەكان بەزوویی لەسەر هەڵبژاردن بگەنە رێككەوتن.


ئەمڕۆ جێنین پلاسخارت، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كە تایبەت بوو بە دۆخی عێراق رایگەیاند، بە هەوڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (م
اوە درێژكراوە) حیزبەكان گەڕاونەتەوە بۆ گفتوگۆكردن و سەرۆك وەزیران و جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.
 
پلاسخارت روونیكردەوە "دوای زیاتر لە شەش مانگ كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، لەم قۆناغەدا تەنیا دەتوانم هیوابخوازم كە پارتەكانی هەرێمی كوردستان جیاوازییەكان بەلاوە بنێن و لە بەرژەوەندیی خەڵك كاربكەن. یەك ئاوڕدانەوە لە مێژوو و جوگرافیای هەرێمی كوردستان ئەوە نیشان دەدات كە چەند گرنگە ئێستا بەپەلە كێشەكان چارەسەر بكەن."

ناوبراو جەختیكردەوە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان زۆر دواكەوتووە و داوایكرد لایەنە سیاسییەكان بەزوویی لەسەر هەڵبژاردن بگەنە رێككەوتن.



PM:08:26:18/05/2023