بانکی ناوەندی: بڕی دۆلاری فرۆشراو لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر یەک ملیار دۆلار بووە

بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ شەممە بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند کە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار فرۆشراوە. 

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی عێراق لە رۆژانی فرۆشتنی دۆلاردا بڕی یەک ملیار و ٢٦١ ملیۆن و ٤٠٩ هەزار و ٥٠١ دۆلاری فرۆشتووە كە رۆژانە بەشێوەیەكی گشتی بڕەكەی دەكاتە ٢٥٢ ملیۆن و ٢٨١ هەزار و ٩٠٠ دۆلار، ئەمەش بەراورد بە هەفتەی پێشووتر بەڕێژەی (١٣.١٣%) لە كۆی گشتی فرۆش زیادیکردووە.  

هەروەها زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە ڕۆژی پێنجشەممەدا بووە كە كۆی گشتی فرۆش ٢٧٥ ملیۆن و ١٧٧ هەزار و ١٦٦ دۆلاری ئەمریكی بووە، لەكاتێكدا كەمترین رێژەی فرۆش لە ڕۆژی دووشەممە بوو كە تیایدا ١١٦ ملیۆن و ٤٤٦ هەزار و ٤٥٠ دۆلاری فرۆشتبوو.   

بەپێی ئامارێکی بانکی ناوەندی، فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا یەک ملیار و ٣٩ ملیۆن و ٩ هەزار و ٥٠١ دۆلار بووە، لەكاتێكدا تەنیا ٢٢٢ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار بۆ كاش تەرخان كراوە. 


PM:01:12:20/05/2023