دوو بەرپرسی گەورەی یانەی بەرشەلۆنە باس لە گەڕانەوەی میسی دەکەن بۆ یانەکەو هیوادارن وەرزی نوێ بتوانێت بگەڕێتەوە.
ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری یانەی بەرشەلۆنە دەڵێت :" میسی ئێستا لە قۆناغی یەکلاکردنەوەی خولی فەرەنسایە، ئێمەش دەبێت ڕێز لە پاریس بگرین، کاتێک خولەکە کۆتایی هات دەبینین چی روودەدات لەسەر داهاتووی".
وتیشی: ئێستا ئەرکێکمان هەیە کە جارێکی تر باشترین تیپ بەدەست بهێنینیەوەو دروستی بکەینەوە".
لە لایەکی ترەوە ڕافا یوستی (جێگری سەرۆکی بەرشەلۆنە رایگەیاند):" بەڕاستی هیوادارم مێسی بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە".