کەمێک پێش ئێستا ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانى کوردستان بەبێ واژووی ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان، كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنەکانی بۆ به‌رنامه‌ی كاری سبه‌ینێی خۆی زیاد كرد.
هەرچەندە تا ئێستا ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان (ماوە بۆدرێکراوە) واژۆی لەسەر خستنە ناو بەرنامەی کاری كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن هەڵبژاردنەکان نەکردووە، بەڵام لە نوسراوێکدا هەریەک لە هێمن هەورامی و مونا قەهوەچی كه ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مانیان کردووە تێیدا ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه پرسی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی بۆ به‌رنامه‌ی كاری سبه‌ینێ زیاد کراوە.
دواینیوەڕۆی ئه‌مڕۆش
فراكسیۆنی پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوای لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن و هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن بخرێته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی سبه‌ینێوه.
هەروەها تائێستاش پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كورسی كۆتای پێكهاته‌كان نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی.
چاودێران پێیان وایە ئەمە ئاماژەیە بۆئەوەی کە پارتی سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا و پێدەچێت بەبێ یەکێتی هەموو ئامادەکارییە یاساییەکان بۆ هەڵبژاردن لە پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدات.