یەكەم كاردانەوەی یەكێتی لەسەر بڵاوكردنەوەی كاراكردنەوەی كۆمسیۆن لە رۆژنامەی فەرمی هەرێم

پەرلەمانتارێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیاری كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن لە رۆژنامەی  (وەقائعی كوردستان) هیچ بەهایەكی یاسایی نادات.

عەباس فەتاح، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە "بڵاوكردنەوەی شتێك بەناوی بڕیاری كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان لە رۆژنامەی فەرمی (وەقائعی كوردستان) هیچ بەهایەكی یاسایی نادات، لەبەرئەوەی بەهیچ شێوەیەك رێكاری یاسای خۆی بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەمانی كوردستانی نەبڕیوە".

ئەمڕۆ وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە "ژمارە (305)ی رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاوكرایەوە كە رۆژنامەی فەرمی هەرێمی كوردستانەو وەزارەتی داد دەریدەكات.، لەو ژمارەیەدا بڕیاری ژمارە (10)ی ساڵی 2023 پەرلەمانی كوردستان بلاوكراوەتەوە تایبەت بە  بەردەوامبون و ھەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی، هەروەها لەگەڵ ژمارەیەك رێنمایی و بەیان".



PM:09:39:23/05/2023