پەرلەمانتارێكی پارتی: پارتی بە ٨٠%ی داواكارییەكانی یەكێتی رازی بووە



پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت "حیزبەكەی بە ٨٠% ی داواكارییەكانی یەكێتی رازی بووە و تەنانەت ئێستا پارتی بۆتە حیزبی بەسەرچاو".

هێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە فەیسبووكی خۆی نووسیویەتی "لە ١٠٠٪ داواكانی یەكێتی + سێ حیزبی دیكە (كۆمەڵ، یەكگرتوو، گۆڕان)، پارتی ٨٠٪ داواكانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن رازی بووە".

ناوبراو ئاماژەی بە داواكارییەكانی یەكێتی كردووە و نووسیویەتی "هەڵبژاردن یەك بازنە نەبێت و بكرێتە چوار بازنە، پارتی بەسەر چاو، هەڵبژاردن بە بایۆمەتری بەغدا بكرێت، پارتی بەسەر چاو، ئاماری وەزارەتی پلاندانانی بەغدا بكرێتە بنەما بۆ دەنگدەران، پارتی بەسەر چاو، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بەهەمان هێزی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو كارابكرێتەوە و لەسەرجەمی ٩ ئەندامی كۆمسیاران دەبێت پارتی تەنیا ٢ ئەندامی هەبێت، پارتی بەسەر چاو، دەبێت ٤ كورسی پێكهاتەكان بدرێنە سلێمانی، پارتی دەڵێت نە یەكێتی و نە پارتی و نە هیچ لایەنێك مافی ئەوەی نییە بەناوی پێكهاتەكات قسەبكات و بڕیار بدات، تەنیا پێكهاتەكان، مافیان هەیەو هەرچی بڕیارێك بدەن دەبێت رێزی لێ بگیرێت، واتە ئەوەی مافی پارتی بووە بۆ یەكێتی + ٣ گوتوویەتی بەسەرچاو".

ناوبراو روونیكردۆتەوە "دەبێ ئەو حیزبانە رێز لە گەورەی پارتی بگرن كە هەموو داواكاری ئەوان جێبەجێیان كردووەو لە هەموو مافی خۆی خوش بووە، هەم بو رازیكردنی حیزبەكانی دیكە و هەمیش بو نەهێشتنی هیچ بیانوویەك بو ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان".





PM:12:01:24/05/2023