شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایگەیاند " ئەم ماوەیە لەناوچەی جیاجیادا بەرێژەی دیاری نەکراو ھەورە بروسکە".
ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" سبەی و دوو سبەی یەکشەمە کەشی ناوچەکانمان سەقامیگیرەبێت و بەھۆی بەردەوامی ھاتنی بارستە ھەوای گەرم و شێدار لەدەریای سوور و کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست".
وتیشی:" رۆژانی ٢٩ و ٣٠ی مانگ کەشوھەوای ناوچەکە ناجێگیر ئەبێتەوە سەرەتاش سنوری باکوری سعودیە و ئوردن و باشوری سوریا دەگرێتەوە بەشێوەی بارانی بەھێز و بەخوڕ کاریگەری ئەبێت لەگەل دروستبوونی لافاو لەھەندێ ناوچەی ئەم وڵاتانەدا ، دواتر کاریگەری بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق درێژ ئەبێتەوە ھاوشێوەی ئەم ماوەیە لەناوچەی جیاجیادا بەرێژەی دیاری نەکراو ھەورە بروسکە تاوە باران چالاکەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرای با و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ" .
ئاماژەی بەوەشدا، بەگشتی لە ٣١ مانگەوە کاریگەری ئەو نزمەپاڵەپەستۆ و بارستە ھەوا شێدارانە لەسەر ناوچەکانمان ئەکشێتەوە تا ماوەیەکی نادیار ناوچەکانمان لەژێر کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆیەکدا جێگیرەبێت و ئەگەری بارانبارین نابێت ، وە حالەتی دیکەش بۆ مانگی داھاتوو ھەیە بەڵام جێگیر نیە ئەگەر جێگیر بوو لەکاتی نزیکبوونەوە زانیاری دەخەینەڕوو.