مەكین ئاشكرای دەكات كە ئەمەریكا چەكی بەكورد نەداوە

‌جۆن مەك كین
سیناتۆری ئەمەریكی لە پارتی كۆماریی، جۆن مەك كین ئەمرۆ ئاشكرای كرد كە ئیدارەی باراك ئۆباما هیچ شتێكی نەكردوە بەرامبەر بە هەڕەشەكانی داعش، راڕایە لە روبەڕوبوونەوە لەگەڵ ئەم رێكخراوەدا، هاوكات دەڵێت واشنتۆن رەتیكردوەتەوە كە چەك بە كورد بدات.

مەك كین لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت: ئۆباما راگەیاند كە ئامانجی ئەو پاراستنی هاوڵاتیان‌و پێشكەشكردنی یارمەتییە مرۆییەكانە، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت كە نایەوێت داعش قەڵاچۆ بكات.
ئەو دەڵێت: تێڕوانینێكی ستراتیجی لەلای ئۆباما شك نابەم بەرامبەر بە داعش.

سەبارەت بە كوردیش مەك كین وتی: ئیدارەی ئۆباما رەتیكردوەتەوە كە چەك بدات بە كورد بۆ رووبەڕوبوونەوەی داعش. هاوكات یارمەتی پێویستی پێشكەش بە عێراقییەكان نەكردوە.

 ئەم سیناتۆرە دەڵێت: ئەگەر ئەمەریكا هێزێكی جێبهێشتایە لە عێراق، ئێستا عێراق توشی ئەم كێشەیە نەدەبوو. تاقە هێزێك هەبێت كە بتوانێت لەعێراقدا كۆنترۆڵی ئەم بارودۆخە بكات ئەمەریكایە، ئەمەش لە رێگای وەشاندنی گورزی چڕ‌و بەردەوامەوە بۆ سەر بنكەكانی داعش بە بێ هیچ هێزێكی پیادە‌و بە هاوكاری هێزە عێراقییەكان‌و هێزە كوردییەكان تا دەگات بەوەی كە پێویستە ئەمەریكا ئاشتەوایی لەنێوان شیعە‌و سوننە بكات‌و كوردیش چەكدار بكات.



PM:05:56:10/09/2014