"ئێران داوای لە یەکێتی کردووە هەڵبژاردن دوابخات"

ماڵپەرێکی  نزیک لە مەسرور بارزانی ئاماژە بەوەدەکات لەسەردانێکی شاندێکی کۆماری ئیسلامی بۆ سلێمانیی داوایان لە بافڵ تاڵەبانی کردووە کە هەڵبژاردن دوابخرێت و وتویانە" بەبێ پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژاردن ناکرێت".

ماڵپەرێکی  نزیک لە مەسرور بارزانی بڵاویکردووەتەوە " کە شاندێکی کۆماری ئیسلامی سەردانی سلێمانییان کردووە و ڕاستەوخۆ بە بافڵ تاڵەبانییان وتووە پێویستە هەڵبژاردن دوا بخرێت و بەبێ پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژاردن ناکرێت".

هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو" شاندەکەی ئێران بە یەکێتیی نیشتیمانییان وتووە پارتی هێزێکی سەرەکی هەرێمی کوردستان و عێراقە و نابێت بێ ئەو پارتە هەڵبژاردن بکرێت".

بڵاویشیکردووەتەوە" یەکێتیی نیگەرانی خۆی لە ڕاسپاردەی شاندەکەی ئێران دەربڕیوە، بۆیەش ئەمڕۆ بە پەلە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی كراوە و بەم زووانە ڕاگەیێنراوێك بڵاو دەکاتەوە". 

ئەو ماڵپەڕەی نزیک لە مەسرور بارزانی دەڵێت" پارتی و پێكهاتەكان نیگەرانن لە شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و تێبینییان هەیە، بەوهۆیەوە هەڵبژاردن دواخراوە و تەنیا ماوەتەوە کە سەرۆکایەتیی هەرێم مەرسوومی هەرێمی بۆ دەرکات".

ئەوە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی سەربەخۆ ئەو هەواڵەی پشتراست نکردووەتەوە.



PM:10:23:01/05/2024