"پەرلەمانتارانی كوردستان دەبێت لە بەیانیەوە جلەكانیان بپێچنەوە"


سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییەوە، دەبێت پەرلەمانتارانی كوردستان لە بەیانییەوە جلەكانیان بپێچنەوە و بڕۆن.

سروە عەبدولواحید، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، ئیتر پەرلەمانی كوردستان بەتەواوی ئیكسپایەر بوون، ئیتر لە بەیانیەوە تەواو پەرلەمان دەبێت جلەكانیان هەڵبگرن و بڕۆن و هەرچیەكیان هەیە وازی لێبێنن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە حكومەت تەنیا دەبێت كاری رۆژانە بەڕێ بكات چونكە دەبێتە كاربەڕێكەر، ناتوانن هیچ گرێبەستێكی گەورە بكەن و پارەی زۆر خەرج بكەن.

ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بە فەرمی رایگەیاند، "بەپێی یاسای ژمارە ١ی ماددەی ٥١ی ساڵی ١٩٩٢، درێژ كردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان نا دەستوورییە".



PM:07:10:30/05/2023