بانکی ناوەندی کۆی گشتی بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا خستەڕوو

بانکی ناوەندی عێراق بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند کە زیاتر لە یەک ملیار و ٢٧٠ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە. 

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی عێراق لە رۆژانی فرۆشتنی دۆلاردا بڕی یەک ملیار و ٢٧٠ ملیۆن و ٥١١ هەزار و ٥٧١ دۆلاری فرۆشتووە كە یەک ملیار و ٥٤ ملیۆن و ٥٦١ هەزار و ٥٧١ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢١٥ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار دۆلاریش بەشێوەی نەقد بووە. 

هەروەها زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی سێشەممە بووە كە كۆی گشتی فرۆش ٢٦٧ ملیۆن و ٨٣ هەزار و ٧٨٥ دۆلاری ئەمریكی بووە، هەروەها كەمترین رێژەی فرۆش ڕۆژی پێنج شەممە بووە كە تیایدا ٢٤٠ ملیۆن و ٥٢٥ هەزار و ٥١٩ دۆلاری فرۆشتبوو.   

فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا یەک ملیار و ٥٤ ملیۆن و ٥٦١ هەزار و ٥٧١ دۆلار بووە، لەكاتێكدا تەنیا ٢١٥ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار دۆلار بۆ كاش تەرخان كراوە. 


PM:03:48:02/06/2023