بومەلەرزە لە شارێكی رۆژهەڵات دەدات


بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.7 پلەی رێختەر ناوچەیەكی پارێزگای كرماشانی هەژاند.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.7 پلەی ڕێختەر لە ناحیەی گەهوارە سەر بە قەزای داڵاهۆ لە پارێزگای كرماشان لە رۆژهەڵاتی كوردستان ڕوویداوە.

هەر بەپێی هەواڵی میدیاكان، بوومەرلەزەكە كاتژمێر 8:21 دەقیقەی بەیانی ئەمڕۆ لە قوڵایی هەشت كیلۆمەتریی زەمیندا بووە، بەڵام هێشتا هیچ زانیارییەك دەربارەی زیانەكانی ئەو بوومەرلەزەیە ڕانەگەیەنراوە.



AM:09:27:04/06/2023