دەست بە دابەشكردنی مووچەی پێشمەرگە دەكرێت


وا بڕبارە لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی 5 ی لیوا هاوبەشەكان دابەش بكرێت.

میدیاكانی نزیك لە پارتی بڵاویانكردەوە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی رابردووی لیوا هاوبەشەكان دابەش بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، ژمێریاری وەزارەت و بانكەكان ئاگادار كراون كە رۆژی سێشەممە 6/6/2023، مووچەی مانگی 5ی لیوا هاوبەشەكان دابەش دەكرێت و چەكی مووچەش لەم دوو رۆژە دابەش دەكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان لەم چەند رۆژەشدا حكومەتی هەرێم كۆدەبێتەوە بەمەبەستی بڕیاردان لە كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار، بۆ ئەوەی هەوڵ بدرێت تا پێش جەژنی قوربان كە رۆژی 28ی حوزەیرانە، تەواوی وەزارەتەكان مووچە وەربگرن.



AM:10:14:04/06/2023