دادگا بڕیاری ئازادكردنی دوو مامۆستای وانەبێژی دەركرد


دادگای بەرایی هەولێر ئەو دوو مامۆستا وانەبێژەی بە تۆمەتی ئەنجامدانی "خۆپیشاندانی بێمۆڵەت" دادگایی كردبوو، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا بە بێتاوان ناوی بردن.

پێشتر حكومەتی هەرێم بە تۆمەتی ئەنجامدانی "خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت" لە شاری هەولێر، سكاڵای لەسەر ئەو دوو مامۆستایە تۆماركردبوو كە نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژن.

جێی ئاماژەیە پێشتر ئەو دوو مامۆستایە بەمەبەستی چارەسەری كێشەكانی مامۆستایانی وانەبێژ ویستبوویان لە شاری هەولێر خۆپیشاندان بكەن.



PM:12:27:04/06/2023