جێگرەوەی بنزیمە لە ریاڵ مەدرید ئاشکرا بوو

دوای  چوونی کەریم بنزیمە بەفەرمی لە یانەی ریاڵ مەدرید،رۆژنامەکانی ئیسپانیا جێگرەوەی دەستنیشان دەکەن.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس هەریەکە لە كای هاڤێرتزی ئەڵمانی و هاری کەینی ئینگلیزیی پاڵێوراوی بەهێزن تا شوێنی کەریم بنزیمە لە یانەی ریاڵ مەدرید بگرنەوە.

بە قسەی رۆژنامەکان هاتنی هاڤێرتز نزیکترەو یانەی ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەی 70ملیۆن یۆرۆ سەرفدەکات.

هەروەها خاوەنی یانەی تۆتنهامیش داوای100ملیۆن پاوەن دەکات لە پێناو دەستبەرداربوونی لە هاری کەین.



PM:06:19:04/06/2023