شۆک بۆ بەرشەلۆنە سەبارەت بە گەڕانەوەی مێسی

رۆژنامەنووس جیرارد ڕۆمیرۆ شۆکێکی گەورەی بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە ئاشکرا کرد سەبارەت بەو پرسە بابەتییە، ئەویش گرێبەستە بۆ گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە لەم هاوینەدا.

 ڕۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە ڕایگەیاندووە کە چانسی گەڕانەوەی مێسی  ئەستێرەی ئەرجەنتینی بۆ بەرشەلۆنە ئێستا بووەتە 1%، ئەمەش واتە گەڕانەوەی بۆی ئەستەمە، چونکە نزیکترین شوێنی مەبەستی لە ئینتەر میامی ئەمریکی دەبێت،ئەمەش پاش رەتکردنەوەی یانەی هیلالی سعودی.


جیرارد ڕۆمیرۆ دەشڵێت:" هیچ بژاردەیەک نییە بۆ ئەوەی مێسی بگەڕێتەوە، پێدەچێت کۆتایی هاتبێت".


PM:01:52:07/06/2023