نرخی نەوت هاڕەی كرد


بەهای بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە ٧٥ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت و بەوەش نرخەكەی بەراورد بە دوێنێ دوو دۆلار زیاتر دابەزی.

ئاژانسەكانی تایبەت بە بۆڕسەی بازاڕی نەوت لە جیهاندا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ بەهای بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی بە ٧٠ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی بەهەمان شێوە زیاتر لە دوو دۆلار دابەزیوە.

دابەزینی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان لە كاتێكدایە درەنگانی شەوی رابردوو پەرلەمانی عێراق لە بودجەی عێراقدا نرخی بەرمیلێك نەوتی بە ٧٠ دۆلار جێگیركرد.



AM:09:14:09/06/2023