"هەوڵدان بۆ لەتلەتکردن و لاوازکردنی دامەزراوەکانی هەرێم، ئازایەتی و شەهامەتی تیا نییە"

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت" هەوڵدان بۆ لەتلەتکردن و لاوازکردنی هەرێم و دامەزراوەکانی هەرێم، هیچ ئازایەتی و شەهامەتی تیا نییە". 

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، کەمێک پێش ئێستا لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند" هەوڵدان بۆ لەتلەتکردن و لاوازکردنی هەرێم و دامەزراوەکانی هەرێم، هیچ ئازایەتی و شەهامەتی تیا نییە".

دەشڵێت" هەموو کەس دەتوانێت شت گەلێک تێک بدات، بەڵام تەنها مرۆڤە رەسەنەکان و سەرکردەکان دەتوانن چاکسازی بکەن و وڵاتەکەیان پێشبخەن، لە بری تێکدان و لەتکردن". 

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا ئەوەشی خستۆتەڕوو" خەونی ئێمە خۆشگوزەرانیە بۆ خەڵک و گۆرانکارییە لە سیستەمی سیاسی و ئیداری هەرێم بەرەو دامەزراوەی بەهێز، لەسەر خاکێکی سەقامگیر، نەک گەرانەوە بۆ خاڵی سفر".

جەختیشیکردەوە، دژی هەموو هەوڵێکی لەو جۆرە دەبین لە داهاتودا، لە ئێستاشدا دەستبەرداری مافی هاوڵاتییان نابین لە پەرلەمان، لە نێویشیاندا گەڕانەوەی پاشەکەوتی موچە.


PM:03:58:09/06/2023