محەمەد حاجی مەحمود داوایەك لە لایەنە سیاسییەكان دەكات


محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت "بەغدا یاری بە ئەقڵی كورد كرد، پێویستە لەمەودوا كورد خۆی كۆبكاتەوە، چونكە لەمەودوا بەغدا بەوەوە ناوەستێت و لە داهاتودا پەلاماری نەوتی كەركوك و موسڵیش دەدەن".

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە پەسەندكردنی بودجەی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە "ئەوەی لە بەغدا روویدا لە قاڵبدانی كورد بوو، شۆڤێنیەتی عەرەبی نیەتی خۆیان بەرامبەر بە كورد و قەزیەی كورد ئاشكراكرد، بۆیە پێموایە ئەوەی روویدا هەموو نیەتمان بوو بۆ لەناوبردنی هەرێمی كوردستان و نەهێشتنی كورد، چونكە بابەتی بودجە 27 خاڵ بوو زیاتر لە 100 بەشیان لێ جیاكردەوە".

ناوبراو روونیكردۆتەوە "ئەوەی لایەنە شۆڤێنیەكان ویستیان كردیان و بەشێكی زۆریشی بۆ كورد دەگەڕێتەوە، چونكە بەردەوام كورد لە شەڕدا بردویەتییەوە، بەڵام لەسەر مێزی گفتوگۆ دۆڕاندویەتی".

محەمەد حاجی مەحمود وتویەتی "پێموایە ناكۆكی نێوان كورد وایكرد كە ئەوانیش یاری بە ئەقڵی كورد بكەن، یاریان بە ئەقڵی كورد كرد سەرەڕای ئەوەی كە بەڵێنیان بە كورددا، بەڵام دواتر هەموویان بە سوننە و شیعەوە یەك رەئیان هەبوو بەرامبەر بە قەزیەی كورد".



PM:09:46:13/06/2023