وەزارەتی كارەبا: پێدانی كارەبا زیاد دەكاتەوە


بەهۆی كۆتایی هاتنی چاكسازیی كۆمپانیای داناگاز لە كێڵگەی كۆرمۆڕ، پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان زیاد دەكات. 

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە،  بەهۆی پرۆسەی چاكسازی لە كێڵگەی كۆرمۆر لە رۆژی 22ی مانگی رابردوو، ئاستی بەرهەمهێنانی گاز كەم ببوەوە و كاریگەریی لەسەر كەمبونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا و ماوەكانی پێدانی كارەبا كردبوو.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیاربوو لە رۆژی 3ی ئەم مانگە پرۆسەیە تەواو بێت، بەڵام بەهۆی هەندێك گرفتی تەكنیكی، پرۆسەكە درێژ كرایەوە، ئەمڕۆ هەینی پرۆسەی چاكسازیی لە كێڵگەی كۆرمۆر كۆتاییهات و ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا ئاسایی بۆوە  لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما و هەڵكشانی خواست لەسەر كارەبا.



PM:12:36:16/06/2023