هونەرمەند ناسری ڕەزازی واز لەکاری هونەری دەهینێت

هونەرمەند ناسری ڕەزازی بڕیایدا واز لەکاری هونەری بەیەکجاری بهێنیت.

ئەمڕۆ هەینی ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣  هونەرمەندی گەورەی کورد ناسری ڕەزازی  ڕایگەیاند " دەبێت واز لە گۆرانی وتن بێنم و بە وتەی پزیشکەکانم  ئیتر نابێت گۆرانی بڵێت چونکە دۆخی تەندروستیم باش نییە".

ناسر ڕەزازی (لەدایکبووی ٢١ی حوزەیرانی ١٩٥٥ لە سنە) یەکێک لە گورانیبێژەکانی کوردە کە توانیویەتی بە ھەموو زاراوەکانی کوردی گۆرانی بڵێت. لە ساڵی ١٩٥٥ لە شاری سنە لەدایکبوو و ھەر لەوێدا دەستی بە گۆرانیوتن کردوە. لە تەمەنی گەنجیدا دا چەند کاسێتی تۆمار کرد و تاکوو لە ئێران شۆڕش کرا و ناسر بوو بە ئەندامی کۆمەڵە و دوای ماوەیەک چوو بۆ ئەورووپا و لەوێ لەسەر ئیشی ھونەریی بەردەوام بوو. لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەددام گەڕایەوە بۆ ھەرێمی کوردستا ن و بەردەوامی بە کاری هونەری داوە وماوەی چەند ساڵێکە چۆتە دەروەی وڵات. 



PM:08:12:16/06/2023