دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەستی پێكرد


وەزارەتی دارایی و ئابووریی، ئەمڕۆ دەستی كرد بە دابەشكردنی موچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران.

رۆژی پێنجشەممە وەزارەتی دارایی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە ڕۆژی یەكشەممە ١٨ ی ٦ مووچەی مانگی پێنجی  وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.

سەبارەت بە مووچەی وەزارەتەكانی دیكەش، دوێنێ سەرچاوەیەك لەحكومەتی هەرێم بە (سپی) راگەیاند، 350 ملیار دینار كورتهێنانی مووچە هەیە و چاوەڕێی بەغدا ئەو كورتهێنانە پڕبكاتەوە تا بتوانن پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش بكەن.



AM:09:45:18/06/2023