لەبەردەم دادگاى کۆیە تەقە لە پارێزەرێک و باوکى دەکرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەردەم دادگاى کۆیە تەقە لەپارێزەرێک و باوکى کرا کە بەهۆیەوە باوکى پارێزەرەکە بریندار کرا. 

هاوكار عەلی وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیتاند" پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە بەردەم دادگاى کۆیە تەقە لە پارێزەرێک و باوکى کرا". 

ئاماژەى بەوەشکرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە باوکى پارێزەرەکە بە ناوى (کەیفى عەبدول عەزیز) برینداربووە و لە ئێستادا گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەى شەهید دکتۆر خالید، بە مەبەستى وەرگرتنى چارەسەری پزیشکى.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی تەقەکەرەکە و هۆکاری تەقەکردنەکە ئاشکرانەکراوە. 


PM:01:42:18/06/2023