كاره‌بای سلێمانی هۆکاری ده‌ستگیركردنی لێپرسراوێکی بڵاودەکاتەوە

کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لێپرسراوى بەشى فرۆشتنى وزە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لەسەر پێدانى ئەستۆپاکى بۆ دوو بیناى بازرگانى دەستگیرکراوە". 

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانی، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لەبارەی دەستگیرکردنی لێپرسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیەکە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" پێشنیوەڕۆى دوێنێ بە فەرمانى دادوەرى دەستەى دەستپاکى، لێپرسراوى بەشى فرۆشتنى وزە لە بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى رۆژئاواى سلێمانى بە مەبەستی لێکۆڵینەوە دەستبەسەرکرا". 

ئەوەشی خستەڕوو، دەربارەی "پێدانى ئەستۆپاکى بۆ دوو بیناى بازرگانى" لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە و بەرپرسەکەش لەو چوارچێوەیەدا دەستبەسەرکراوە.

دوێنێ ماڵپەڕی (سپی میدیا) وەک یەکەم میدیا هەواڵی دەستگیرکردنی بەرپرسی بەشی وزەی بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لەلایەن هێزێکی ئەمنیەوە بڵاوکردەوە. 


AM:09:43:19/06/2023