وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بۆ ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی ئایاری دوو وەزارەت و چەند دەزگایەك دابەش دەكات.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم خشتەی مووچەی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە كە ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن (ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٣/٦/٢٠ مووچەی یەكەی ٧٠ و ٨٠ هێزەكانی پێشمەرگە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٣/٦/٢١ وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٣/٦/٢٢ مووچەی وەزارەتی ناوخۆو بەڕێوبەرایەتی دام و دەزگا نەوتیەكان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە).
بەهۆی كورتهێنانی مووچەوە، تائێستا حكومەتی هەرێم نەیتوانیوە خشتەی مووچە رابگەیەنێت ئەوەش لە كاتێكدایە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە.