بومەلەرزەیەك ناوچەیەكی كوردستانی هەژاند

دەزگای ئیدارەی كارەساتەكان لە توركیا (ئافاد) رایگەیاند، بومەلەرزەیەك بە گوڕی ٤٠٣پلە هەرێمی ئەرزڕومی لە باكووری خۆرهەڵاتی وڵات هەژاند.

بەپێی راگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن دەزگاكەوە بڵاوكرایەوە، بومەلەرزەكە لە كاتژمێر ١٤.٤٣ بە كاتی ناوخۆ لە ناوچەی ئەشكلی روویداوە و چەقی بومەلەرزەكەش لە قوڵایی ١٢.٥٢ كلم بووە.

دوێنێ‌ یەك شەممە دەزگای ئیدارەی كارەساتەكان و باری نائاسایی لە توركیا، روودانی بومەلەرزەیەكی بە گوڕی ٤ پلە بەپێی پێوەری رێختەر لە پارێزگای ئەدەنەی وڵاتەكە راگەیاندبوو.



PM:06:58:19/06/2023