هونەرمەندێكی گەنج لە چەمچەماڵ كوژرا


لەناو بازاڕی قەزای چەمچەماڵ، گەنجێك كە هونەرمەندی شانۆیە كوژرا.

بەپێی زانیارییەكان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای چەمچەماڵ، هاوڵاتییەك كە ئەكتەر و شانۆكارە بەناوی (خواناس وریا) لەلایەن هاوڕێیەكییەوە بەدەمانچە تەقەی لێكراوە و كوژراوە، ئەو گەنجە لەناو قەزای چەمچەماڵ دوكانی هەیە.

هەر بەپێی زانیارییەكان فەرمانی گرتن بۆ بكوژەكە دەرچووە و هێزە ئەمنییەكان لە هەوڵی دەستگیركردنیدان.



PM:07:02:22/06/2023