پسپۆڕێکی خۆراک ئامۆژگاری هاوڵاتییان دەکات کە لە گەرمادا دوور بکەونەوە لەم خواردنانە

پسپۆڕێکی خۆراکی ڕووسی ئامۆژگاری هاوڵاتییان دەکات کە هەندێک خواردن لە وەرزی هاویندا نەخورێن. 

یەلینا سۆلۆماتینا پسپۆڕی بواری خۆراکی ڕووسی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە" لە کەشوهەوای گەرمی هاویندا، پێویستە بە خۆراکی ئاسایی خۆتدا بچیتەوە و خواردنی خواردنی خێرا کەم بکەیتەوە، بۆ دەستپێکردن پێویستە گۆشتی بەراز و بەرخ و گۆشتی مانگا وازی لێبهێنرێت". 

ئەو پسپۆرە جەختی لەوەشکردەوە، ئەو خۆراکانە بڕێکی زۆر وزە دەردەدەن و هەرسکردنیان قورسە، ئەمەش دەبێتە هۆی هەستکردن بە گەرما.

ئامۆژگاری ئەوەشی کردووە کە ماسی و مریشکی زیاتر بخرێتە ناو خۆراکەوە بۆ ئەوەی جێگەی گۆشتی قورس بگرێتەوە، هەروەها خواردنی زیاتری پرۆتینی شیر لە نانی بەیانی هاویندا بەکاربهێنرێت وە باشتر وایە بە یانیان جۆرەها کالیستڕۆڵ و پەنیر و کێک و خواردنی بەرهەمی شیری چەورکراو بکوڵێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کەسێک بە تێکڕا پێویستی بە نزیکەی ٥٠٠ گرام سەوزە و میوە هەیە لە ڕۆژێکدا، بەڵام ئامۆژگاری دەکرێت بە درێژای ساڵ پابەند بێت بەم یاسایە، نەک تەنها لە وەرزی گەرمادا.


PM:04:03:23/06/2023