بکوژی خواناس وریای هونەرمەند خۆی رادەستی ئاسایش کرد


قائیمقامیەتی چەمچەماڵ رایگەیاند" تۆمەتباری بکوژ خواناس کە ناوی ( هـ، ک ، ع) لەژێر فشاری لیژنەی ئەمنی چەمچەماڵ خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنیەکان کرد".  

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ لە راگەیاندنێکدا بڵاویکردەوە" دوای ئەوەی دوێنێ پێنج شەممە گەنجێک بەناوی خواناس وریا لەناو بازاڕی چەمچەماڵ کوژرا، تۆمەتباری بکوژ بەناوی ( هـ، ک ، ع) لەژێر فشاری لیژنەی ئەمنی چەمچەماڵ خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنیەکان کرد". 

دوێنێ پێج شەممە ٢٢ ی حوزەیران لە بازاڕی چەمچەماڵ گەنجێک توندڕەو ٦ فیشەکی نا بە هونەرمەندی لاو خوانا وریاو " تیرۆری " کرد.




PM:08:54:23/06/2023