بانکی ناوەندی کۆی گشتی بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند

بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ شەممە بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند کە زیاتر لە یەک ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە. 

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی عێراق لە رۆژانی فرۆشتنی دۆلاردا بڕی یەک ملیار و ٢٠٠ ملیۆن و ٤٤٧ هەزار و ١٠٠ دۆلاری فرۆشتووە كە رۆژانە بەشێوەیەكی گشتی بڕەكەی دەكاتە ٢٥٢ ملیۆن و ٢٨١ هەزار و ٩٠٠ دۆلار، ئەمەش بەراورد بە هەفتەی پێشووتر بەڕێژەی (٢٠.٩١%) لە كۆی گشتی فرۆش زیادیکردووە.  

هەروەها زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە ڕۆژی چوارشەممەدا بووە كە كۆی گشتی فرۆش ٢٧٤ ملیۆن و ٩٨٠ هەزار و ٦٢٤ دۆلاری ئەمریكی بووە، لەكاتێكدا كەمترین رێژەی فرۆش لە ڕۆژی یەکشەممە بوو كە تیایدا ٢٣٨ ملیۆن و ٩ هەزار و ٢٨٤ دۆلاری فرۆشتبوو.   


PM:01:15:24/06/2023