وەزارەتی كارەبا: رۆژانە 19 كاتژمێر كارەبا دابین دەكەین


وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژانە نزیكەی 19 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتیان دەدرێت.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە "لەم وەرزەدا لە ھەندێ ناوچەی ھەرێم رۆژانە 19 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە ھاوڵاتیان دەدرێت، لە خراپترین دۆخی ناوچە گەرمەكانیش نزیكەی 17 كاتژمێر كارەبا ھەبووە".

ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئێستا كوردستان لە وەرزی هاویندایە و بەپێی راپۆرتە كەشناسییەكانیش، پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما دەكرێت.




PM:09:17:25/06/2023