زیانی زەردێنەی هێلكە

توێژینەوەیەكی پزیشكی كە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە دەریخستووە كە خواردنی زەردێنەی هێلكە زیانی بۆ لەش هەیە.
توێژینەوەكە لەسەر 1231 كەسی تەمەن جیاواز ئەنجامدراوە و توێژەرەكان بۆ ماوەیەك چاودێری خۆراكی ئەو كەسانەیان كردووە، لە ئەنجامدا دەركەوتووە كە خواردنی زەردێنەی هێلكە ئەگەری تووش بوون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەكات.
 بەپێی توێژینەوەكە ئەگەر بە رێژەی  زۆر زەردێنەی هێلكە  بخورێت ئەوا كێشەی بۆ لەش دروست دەكات مەترسی توشبونی مرۆڤ بە قەڵەوی، پەستانی خوێن، شەكرە، كۆلیسترۆڵ و چەند نەخۆشیەكی دیكەشیان زیاد دەكات.



PM:12:54:14/09/2014