ئەمڕۆ چوارشەممە بەرگری فریاکەوتنی ئیدارەی سۆران رایگەیاند، "لە ئاوی باڵەکایەتی باوک و كورێک خنکان".
بەپیی زانیارییەکان، کوڕە کە تەمەنی ١٢ بۆ ١٤ ساڵانە و کاتی مەلەکردن لە نزیک پردی حافیز کەوتۆتە ناو شەپۆڵەکانی رووبار و باوکیشی ویستوویەتی رزگاری بکات، بەڵام هەر دووکیان خنکاون.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو کەسە خەڵکی شارەکانی خوارووی عێراقن و بە رەگەز عەرەبن و لەگەڵ خێزانیان بە مەبەستی گەشت هاتوونەتە چۆمان.
ئەمە پێنجەم حاڵەتی خنکانی گەشتیارانە لە ئەمساڵدا.