لە هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین دادەبەزێت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" ئەگەر بڕیارەكەی حكومەتی عێراق جێبەجێبكرێت بۆ ناردنی سووتەمەنی بۆ پارێزگاكانی هەرێم، نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین دادەبەزێت". 

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" هەرێمی كوردستان ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی حكومەتی فیدراڵ دەكات و لەبەرامبەردا حكومەتی عێراق دەبێت بەنزین بە نرخی ٤٥٠ دینار بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابینبكات".

وتیشی" بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی حكومەتی عێراق هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق، نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لە هەرێمی کوردستان دادەبەزێت".


PM:01:46:30/06/2023