تورکیا زۆرترین بڕی نەوت لە روسیا، عێراق و کازاخستانەوە هاوردە دەکات

هاوردەکردنی نەوت و بەرهەمە پێترۆکیمیاییەکان بۆ تورکیا لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا بەراورد بە مانگی شوباتی ساڵی رابردو، بە رێژەی ١٠.٩% کەمی کردوە و گەیشتوەتە سێ ملیۆن و ٥٣٧ هەزار و ٤٧٨تۆن.

بەگوێرەی راپۆرتی کەرتی بازاڕی نەوت-ی مانگی نیسانی دەزگای رێکخستنی بازاڕی وزەی تورکیا، هاوردەکردنی نەوتی خاو کە گرنگترین بەشی بەرهەمە نەوتییەکانە، بە رێژەی ٣٣.٧% کەمی کردوە و گەیشتوەتە یەک ملیۆن و٩٩٨ هەزار و ٧٣٩ تۆن.

بەم شێوەیەش هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە مانگی نیساندا بەراورد بە مانگی نیسانی ساڵی رابردو بە رێژەی ١٠.٩% کەمی کردوە و گەیشتوەتە سێ ملیۆن و ٥٣٧ هەزار و ٤٧٨ تۆن.

زۆرترین بڕی بەرهەمە نەوتییەکانیش کە یەک ملیۆن و ٨٩٦ هەزار تۆنە لە روسیاوە هاوردە کراوە، دوای ئەویش عێراق بە ٧٤١هەزار و٣٦٥ تۆن لە ریزبەندی دوەمدا دێت و بە دواشیدا کازاخستان بە ٢٢٦ هەزار و ٣٦٥  تۆن لە پلەی سێیەمی ئەو وڵاتانەدایە کە تورکیا زۆرترین بەرهەمی نەوتی لێوە هاوردە کردون.

لە بەرامبەریشدا هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە تورکیاوە بە رێژەی ٨٥.٩% کەمی کردوە و گەیشتوەتە ١٠ هەزار و ٢٩٠ تۆن.

هاوکات هەناردەکردنی سوتەمەنییەکانی فڕۆکە کە لە مانگی نیساندا بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردو بە رێژەی سەدا چوار زیادی کردوە و گەیشتوەتە ٣٠٠ هەزار و ٤٦٣ تۆن، هەر لەو قۆناغەشدا هەناردەکردنی سوتەمنییەکانی کەشتی بە رێژەی ٤.٤% کەمی کردوە و گەیشتوەتە ٣٢١ هەزار و٨٣٦ تۆن.

بەهەمان شێوەش هەناردەکردنی جۆرەکانی بەنزین بە رێژەی٩٧.٥% کەمی کردوە و گەیشتوەتە پێنج هەزار و ٧٨٧ تۆن، لە بەرامبەریشدا هەناردەکردنی جۆرەکانی ماتۆڕ بە رێژەی٧٥.٣% زیادیکردوە و گەیشتوەتە ٣٧٠ هەزار و ٩٣٢تۆن.


PM:11:24:30/06/2023