فیفا یاسایەکی سەیر جێبەجێ دەکات

لە ناوچەی ئۆفساید یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی فیفا دەیەوێت یاسایەکی نوێ جێبەجێ بکات  و بۆ ئەو مەبەستەش لە چەند وڵاتێک تاقیکردووەتەوە.

 بە پێی یاسا نوێیەکە  سەبارەت بە هێڵی ئۆفساید دەبێت " جەستەی یاریزانەکە  بە تەواوی لە پێشی دوا بەرگریکارەوە بێت بۆ حیسابکردنی ئۆفساید،واتە دەبێت هەموو جەستەی یاریزانی هێرشبەر کۆتا یاریزانی هێڵی بەرگری تێپەڕاندبێت ئینجا بە ئۆفساید ئەژمار بکرێت.

 ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە لە هەندێک وڵاتدا تاقیدەکرێتەوە، وەک هۆڵەندا، سوید و ئیتاڵیا، لە هەندێک یارییدا بۆ دڵنیابوونەوەی تەواو لێی.


PM:02:56:01/07/2023