دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دوو ئۆتۆمبێل دەبێتە دەمەقاڵێیان و یەکێکیان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی دیکە بریندار دەکات و هەڵدێت.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی (سپی میدیا)ی ڕاگەیاند" کاتژمێر (٢:٣٠) خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شۆفێری دوو ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەیشکێننەوە سەر یەکتری و دەبێتە شهڕیان".
وتیشی" لە ئەنجامدا شۆفێری یەکێک له ئۆتۆمبێلهكان دابهزیووه کە پێدەچێت سەر بە هێزە ئەمنییەکان بێت، تهقهی له شۆفێری ئۆتۆمبێلهكهی دیکە كردووه و قاچی بریندار دەکات و هەڵدێت".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی کە تەقەی کردووە و هەڵهاتووە دەمانچەکەشی لە شوێنی ڕووداوەکە جێهێشتووە و لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە و لە هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تەقەکەرەکە.