وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم (ماوە بۆدرێژکراوە) رایدەگەیەنێت" نێچيرڤان بارزانى فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنى ٤٥ دادوه‌ر ده‌ركرد".
دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی تەموزی ٢٠٢٣ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنى (٤٥) دادوه‌ر ده‌ركرد كه ده‌رچووى خولى چواره‌مى په‌يمانگه‌ى دادوهرين و له ماوه‌ى دوو ساڵدا له ڕووى زاستى و پراكتيكييه‌وه بۆ پرۆسه‌ى دادبينى ئاماده كراون".
دڵشاد شەهاب ڕاشیگەیاندووە" دواى گه‌يشتنى داواكاري ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ري هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌رۆكايه‌تي هه‌رێمى كوردستان به دامهزراندنيان، دادوه‌ران له ڕۆژى ده‌رچوونى فه‌رمانى هه‌رێمى و واژۆكردنييهوه له‌لايه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه داده‌مه‌زرێن و دواى سوێندخواردنى ياسايى له داموده‌زگاكانى دادوه‌رى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بن".
ئاماژەی بەوەشکردووە" هه‌ر له‌م چوارچێوه‌يه‌دا (١٥) جێگرى داواكارى گشتى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بن كه پێشتر فه‌رمانى دامهزرانديان له‌لايه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ واژۆ كراوه، دامه‌زراندنى دادوه‌ران و جێگرانى داواكارى گشتى وه‌ك پێويستييه‌كى له پێش دێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بۆشايى له‌و بواره‌دا و خزمه‌تكردن و ئاسانكارى بۆ هاوڵاتييان له بوارى دادبينيدا به تايبه‌تى له شوێنه دووره‌كان و له سنوورى ئه‌و ناوچانه‌ى ئيداره‌ى تازه‌يان تێدا دامه‌زاروه وه‌ك پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه و ئيداره سه‌ربه‌خۆكان له هه‌رێمى كوردستان".
دەشڵێت" هه‌ر ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ كردنى شارۆچكه‌ى خهليفان به قه‌زا و كردنى گوندى سرێشمه به ناحيه واژۆ كرد و له‌مڕۆوه فه‌رمانه‌كه ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌م بڕياره له هه‌موو ڕوويهكهوه ئاسانكارى و خزمه‌تێكى باشترى ناوچه‌ى خهليفان و دانيشتوانى سنووره‌كه ده‌كرێت".