بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ زیاتر ٢٢٦ ملیۆن دۆلاری بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خستە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتن و کڕینی دۆلاری ئەمریکی بڕی ٢٢٦ ملیۆن و ٩١٢ هەزار و ٦٦٢ دۆلاری خستە بازاڕەوە.
زۆربەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) بە ٢٠٥ ملیۆن و ٦٧٢ هەزار و ٦٦٢ دۆلار بووە، لە کاتێکدا بڕی ٢١ ملیۆن و ٢٤٠ هەزار دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی کاش بووە.