لە سنوری ئیدارەی زاخۆ لە رووداوێكی هاتۆچۆدا منداڵێك گیانی لەدەستدا و شەش كەسی دیكەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەكانی (سپی) ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوەكە لەسەر رێگای باتیفا بۆ تاوكێ لە سنۆری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ روویداوە و ئوتومبیلێك وەرگەراوە و بەهۆیەوە مندالێك گیانی لە دەستدا و شەش كەسی دیكەش برینداربوون.
هەر بەپێی زانیارییەكان پۆلیسی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە بۆ لێكۆڵینەوە و بریندارەكانیش رەوانەی نەخۆشخانە كراون.