كچێك باوكی خۆی لە کاتی خەودا كوشت

لە گوندێكی سەر بە پارێزگای كەركوك كچێك لە خەودا باوكی خۆی كوشت و دواتر كچەكە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا. 

ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی تەموزی ٢٠٢٣، لە گوندی مەرزیخەی سەر بە ناحیەی شوانی سنووری پارێزگای كەركوك، كچێكی تەمەن ١٤ ساڵان لە كاتی خەودا باوكی خۆی كوشت، دوابەدوای رووداوەكەش پۆلیس كچەكەیان دەستگیركرد. 

لە ئێستادا هێزەکانی پۆلیس لە شوێنی رووداوەکەن و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و تا ئێستا نازانن رووداوەکە لەسەر چی بووە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.






PM:03:39:04/07/2023