دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە هەژماری تایبەت بەخۆی باس لە گرنگیی و سوودەکانی هەنجیر دەکات و دەڵێت، "هه‌نجیر له‌لایه‌ن پسپۆڕانی زانستی خۆراکه‌وه به یه‌کێک له گرنگترین میوه‌کانی له‌ش ساغی داده‌نرێت له‌به‌ر سووده ته‌ندروستیه زۆره‌کانی".
به‌ها خۆراکیه‌کانی :
ـــ ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌کانی وه‌ک ( C , B1 , B1 , A , E ) له‌گه‌ڵ کانزه‌کان وه‌ک کالسێوم ، ئاسن ، پۆتاسێوم ، فسڤۆڕ ، پۆتاسێوم ، مه‌گنسێوم ، له گه‌ڵ Omega- 3 و هه‌ندێ له به‌هێزترین مادده دژه ئۆکسان و ڕیشاڵه‌کان و ئاو و و کاربۆهیدرات.
گرنگترین سووده ته‌ندروستیه‌کانی :
١ـــ چاره‌سه‌ری قه‌بزی و پاک کردنه‌وه‌ی ڕیخۆڵه‌کان له مادده ژه‌هراوه‌یه‌کان و چالاک کردنی کۆئه‌ندامی هه‌رس و جگه‌ر ۰
۲ ـــ نه‌هێشتنی بۆنی ناخۆشی ناو ده‌م و خێرا چاک بوونه‌وه‌ی برینی ناو ده‌م ۰
۳ ـــ پاراستنی ته‌ندروستی دڵ : له‌گه‌ڵ ڕێگری کردن له جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان ۰
٤ ـــ یارمه‌تی توانه‌وه‌ی به‌ردی گورچیله و میزه‌ڵدان ئه‌دات ۰
٥ ـــ یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی به‌رزی فشاری خوێن ده‌دات چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسێوم ؛ له‌گه‌ڵ دابه‌زادنی چه‌وریه سیانیه‌کان و کۆ لیستڕۆڵی خراپ له خوێن دا ۰
٦ ـــ خۆپاراستن له له شێرپه‌نجه چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی کارۆتێن که به‌رگری خانه شێرپه‌نجه‌یه‌کان ده‌کات و ڕێگری ده‌کات له بڵاوبوونه‌وه‌یان ۰
۷ ـــ خۆپاراستن له نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک له به ساڵاچوون دا ۰
۸ ـــ چاره‌سه‌رکرنی که‌می مادده‌ی ئاسن و که‌مخوێنی و خۆپاراستن لێی ۰
۹ ـــ پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه و سیسی ده‌م و چاو ۰
۱۰ ـــ به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له سپی بوون و هه‌ڵووه‌رینی قژ ۰
۱۱ ـــ میوه‌یه‌کی زۆر باشه بۆ نه‌خۆشی شه‌کره به مه‌رجێک ڕۆژانه سێ بۆ چوار ده‌نکی لێ بخورێت و به وشکی یه‌ک ده‌نک زیاتر نه‌خورێت ۰
۱۲ ـــ به وشک کراوی بۆ زیاد کردنی کێش زۆر باشه له حاڵه‌تی لاوازی و که‌می کێش ؛ به ته‌ڕیش له کاتی ڕیجیم کردن به مه‌رجێک ڕۆژانه ته‌نها دوو بۆ سێ ده‌نکی لێ بخورێت ۰